
پاش ئەوەی نوسراوێك بڵاوكرایەوە كە راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بڕیارییداوە بۆ كوژاندنەوەی فۆڕمی خۆراك و كارتی زانیاری ئەو كەسانەی لە كەركوك نیشتەجێ نین، بڕیارەكە هەڵوەشایەوە.
لەوبارەیەوە گەیلان قادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: دوای ئاگاداربون لەنوسراوەكە سەردانی پارێزگاری كەركوكمان كردو دوای وتوێژ راكان جبوری بەڵێنیدا نوسراوەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.
وتوشیەتی: بۆ هەمان مەبەست وەزیری دادی عیراق هاتۆتە سەر هێڵ و كێشەكەی گەیاندۆتە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەویش پەیوەندی بە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كردوەو پێیڕاگەیاندوە كە نوسراوەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.


