
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، سێ كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانیان راگرتوه به پابه‌ندبونی خۆیان به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دوپاتكردوه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا سه‌رقاڵی پاكتاوكردن و ته‌واوكردنی رێكاره‌كانیانن.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندرازێكدا بڵاویكرده‌وه، به سه‌رنجدان به‌و پرسیاره زۆرانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌ڕوی پابه‌ندبونیان به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه، “كۆمپانیاكانی (شلومبێرگه‌ر، بیگ هیوز، هالیبێرتۆن) كه له‌نێو كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه هۆشیاره‌كانن له بواری خزمه‌تگوزاری نه‌وت، به‌پێی نامه فه‌رمییه‌كانیان كه ئاراسته‌یان كردوین، پشتڕاستیانكردوه‌ته‌وه داوای پڕۆژه‌ی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونه به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و ڕێنماییه‌كان له لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه له وه‌زاره‌تی نه‌وت پێكهێنراوه”.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكردوه، “هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی (شلومبێرگه‌ر، بیگ هیوز، هالیبێرتۆن) له‌ئێستادا له‌قۆناغی پاكتاوتكردنی ژمێریاری داخستنی ته‌نده‌ر و گرێبه‌سته‌كانی پێشودان بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری نه‌وتی هه‌رێم بن”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌پێی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی كۆمپانیاكان، خاوه‌نی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی بازرگانی یان كۆمپانیایه‌كی ناتوانێت كار له بواری نه‌وتی هه‌رێم بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشێلی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێت، یان له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تدا نه‌گونجێت.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به فشاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز رایگه‌یاند، “سه‌قامگیریی و ئارامی و پلان و سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری كه‌رتی نه‌وت و شه‌فافییه‌ت له‌م سێكته‌ره‌دا، وایكردوه ناحه‌زانی گه‌لی كورد و كوردستانییه‌كان چاویان به‌م ده‌ستكه‌وتانه هه‌ڵنه‌یه‌ت و به‌رده‌وام له‌پلانی دوژمنكارییانه‌دا بن به‌ده‌ركردنی بڕیاری ناده‌ستوری و سیاسییانه”.


