
شارەزایەكی كەشناسی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیر دەبن، لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر و دهۆك 44 پلە و سلێمانی 43 و هەڵەبجە 45 و كەركوك 46 پلە دەبن، هەروەها لە ئیدارەی راپەڕین 44 و ئیدارەی سۆران 43 پلە دەبن.
سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە ئەو كەشناسە باسی لەوە كردووە، هەر بەپێی پێشبینییەكان كاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایەی هەیە كەمدەبێتەوە و پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكەن، جگە لە سنوری گەرمیان.


