
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق كۆبونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك كە كۆپیەكی دەست رادیۆی نەوا كەوتوە، لەو كۆبونەوەیەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عیراق، هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغدا چەند پرسێكی تر تاوتوێ كراون.
باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە بایەخدانی وڵاتەكەی بە برەودانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردۆتەوەو ئارامی و سەقامگیری عیراقی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە بە پێویست و گرنگ زانیوە.
لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكردۆتەوە كە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرـ بەغدا كلیلی ئارامی و سەقامگیری عیراقەو هەبونی میكانزمێك بۆ گفتوگۆ و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی بە پێویست زانیوە.
هەرپەپێی راگەیەنراوەكە هەردوولا كۆكبون لەسەر پێویستی و گرنگی بەردەوامی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق بەپشتگیریی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەو مەترسییەكانی داعش، بەتایبەت لەناوچەكانی مادەی 140ی دەستور.

