
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرای دەكات، چوارچێوەكەیان كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق.
فازڵ موات سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-7 سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە دەكەن بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عیراق و لەناو كاندیدەكانیشدا نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لە دیارترین كاندیدەكانە.
راشیگەیاندوە، چوار كاندید بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەن، بەڵام زۆرترین چانس بۆ نوری مالكیە، هەروەها لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ دەكرێت دەربارەی فشاری سیاسی لەسەر هێزە كوردییەكان لەپێناو پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان بۆ كاندیدی سەرۆك كۆماری داهاتو، چونكە ناكۆكی ئەوان ئاستەنگ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دروستدەكات.

