
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: پێگەی توركیا لە پرسە ناوچەیی و جیهانییەكاندا بەهێزتر دەبێت.
ئەردۆغان، بەبۆنەی 99هەمین ساڵیادی واژۆكردنی پەیماننامەی لۆزانەوە رایگەیاند: لە رێی ئەو پەیماننامەیەوە سنورە وشكانیەكانمان كێشران، ملكەچییەكان كۆتاییان پێهات و دڵنیایی لە پاراستنی مافی كەمایەتییە توركەكانی یۆنان دراو ئەو دورگانەی یۆنان كە نزیكی كەناراوەكانی وڵاتەكەمانن وەك ناوچەی ناسەربازیی ناسێنران.
جەختیشیكردۆتەوە، وڵاتەكەی ماوەی 99 ساڵ بە وردیی هەموو بەندەكانی پەیماننامەكەی جێبەجێكردوەو لەماوەی رابردودا مەرجەكانی ناو رێككەوتننامەی لۆزان لەسەرویانەوە مافی كەمایەتییە توركەكان بەئەنقەست لەلایەن یۆنانەوە پێشێلدەكرێن، ئەم رەوشە كە لەگەڵ بنەماكانی پەیوەندی دراوسێیەتی باش و راستگۆیی بەرامبەر بە پەیماننامەكە ناگونجێت ئەستەمە لەلایەن وڵاتەكەمانەوە قبوڵ بكرێت، وڵاتەكەمان هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو هێنانە كایەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەناوچەكەدا.

