
وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت رایگەیاند: داهاتی نەوتی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەو پرۆژەكان بەكاردەهێنرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستا، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت لەگەڵ مارك بارسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و شاندێكی یاوەری كۆبۆتەوە.
راشگەیەنراوە، باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری لەدانوستانەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت و غازو بەردەوامبونی كاركردنی كۆمپانیاكانی نەوت و غاز دەربڕیوە.
لەوبارەیەوە وەزیری سامانە سروشتییەكان پێی راگەیاندون: نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی موچەو پرۆژەكان و بەرهەمهێنانی كارەباو ژێرخانی ئابوریی هەرێم بەكاردێت.
باڵیۆزی بەریتانیاش ئامادەیی وڵاتەكەی نیشانداوە بۆ بەشداریكردن و پاڵپشتی لە دانوستانەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەتایبەتی بۆ دەركردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی لەئایندەدا.


