
كۆبونەوەی سەركردەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق بە ئامادەبونی جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق كۆتاییهات و چەند راسپاردەیەكیان دەركرد.
بەپێی راگەیەنراوێك كە لەدوای كۆبونەوەكە بڵاوكراوەتەوە، سەركردە سیاسییەكانی عیراق داوایان لە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كردوە بەشداری لە دیالۆگی نیشتمانیدا بكات بۆ دانانی میكانزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشە گشتگیرەكان بەجۆرێك كە خواستەكانی گەلی عیراق و ئامانجەكەی بەدەستبهێنێت.
هەروەها هاتوە كە سەركردەكان رێككەوتون كە بەردەوامی بدەن بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناوی داڕشتنی نەخشەڕێگایەكی یاسایی و دەستوری بۆ چارەسەركردنی ، هەروەها داواشیانكردوە كە هەڵكشاندنی كێشە مەیدانییەكان و سیاسی و راگەیاندن رابگرن و بەپێویستیان زانیوە پارێزگاری لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بكرێت و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆیەك كە دوربێت لە وروژاندن .
لەو كۆبونەوەیەدا سەركردەكان پابەندی خۆیان بە بنەما نیشتمانیەكان دوپاتكردۆتەوەو چارەسەركردنی كێشەكانیان بەپێویست زانیوە بۆ پارێزگاریكردن لە یەكپارچەیی خاكی عیراق و گەلەكەی.


