
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 984 توشبووی كۆلێرا تۆمار كراون و پارێزگای كەركوك پشكی شێری بەردەكەوێت.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 894 توشبووی كۆلێرا تۆمار كراون، پارێزگای كەركوك لە ریزی پێشەوەی پارێزگاكانی عیراقە لە ژمارەی توشبووان و 487 توشبووی تۆمار كردووە.
رونیشكراوەتەوە، هەروەها لە هەمان ماوەدا 299 توشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون، 55یان گیانیان لەدەستداوە، لە توشبووانی ئەو نەخۆشیەش پارێزگای زیقار پشكی شێری بەردەكەوێت كە 130 توشبوو و 31 گیانلەدەستدانی تۆمار كردووە.


