
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی باس لەوە دەكات، بەهۆی نەبوونی بەنزین و بودجەوە كارەكانی سەرنتەرەكە بۆ نیوە كەمكرایەوە و ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن كارناكەن بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت.
لەو بارەیەوە سامان نادر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هێمای بۆ ئەوە كردووە، كارەكانی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی بۆ لە 50% كەمبووەتەوە.
رونیكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن كارەكانیان راگیراون و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت دەرناچن.
ماوەی چەندین مانگە سلێمانی كێشەی دابین كردنی موچە و دەرمان و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی هەیە و بەرپرسانی ئەو پارێزگایە جەخت لەوە دەكەنەوە كە بڕی پێویست داهات بەردەست نییە، حكومەتی هەرێمیش بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە كە پێویستە ئەو خزمەتگوزاریانە و بەشێكی موچە لە داهاتی سلێمانی خۆی دابین بكرێت.

