
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گەیشتە میسرو لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كازمی بەمەبەستی بەشداریكردنی لە لوتكەی پێنج قۆڵی سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی گەیشتۆتە میسر.
راشیگەیاندوە، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین بابەتەوە دەكرێت كە بۆ ناوچەكە جێی بایەخن لەوانە ئاسایشی هەرێمیی و هاریكاری هاوبەش و راوێژكردن لەبارەی ئەو بابەتانەی پرسی هاوبەشی نێوان وڵاتەكانیانی هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی كازمی ئاماژەشیكردوە، هەر لە كوبونەوەكەدا سەرۆكەكانی بەشدار گفتوگۆی دۆسیەكانی وزەو وەبەرهێنان و گۆڕانكارییە ژینگەییەكان دەكەن.


