
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بەشێوەیەی پچڕ پچڕ و رودانی هەورە تریشقە هەیە.
ئاراز جەبار لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەماوەكانی شەوی رابردوو بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارانێكی باش باریوە، لە ئێستاوە كەش تاوەكو كاتەكانی نیوەڕۆ زیاتر ئاسایی دەبێت، بەپێی پێشبینییەكان لەكاتەكانی دوانیوەڕۆوە ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و روودانی هەورە تریشقە بەتایبەت لەناوچە شاخاوی و جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی راپەرین هەیە.
بەپێی وتەكانی ئەو شارەزا كەشناسییە، تاوەكو كاتەكانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دهۆك كۆتایی پێدێت و لەكاتەكانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەكشەمە قۆناغی كۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەكاتەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە وتویەتی، سبەی ئەگەری چالاكبونەوەی چەند تاوێكی بەلێزمەی باران و هەورە بروسكە دەبێت، دواتر كۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەكاندا.

