
ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی پشتگیری خۆی بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند.
لە چوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
وەفدی باڵای هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی.
ئەمڕۆ ١٦/٩/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەندین تەوەرەی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی کوردستان و عێراق.
هاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پڕۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداری و سیاسییەکان.هەردوولا رێککەوتن لەسەر ڕا گۆڕینەوە و هەماهەنگی لە پرسە سیاسییەکانی جێگەی بایەخی هەردوولا.هەردوولا ڕێککەون لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان و فراوانکردنی چەتری هاوپەیمانی لە داهاتوودا.
تەوەرێکی تری ڕیککەوتنەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی





