کۆمپانیای ھواوی چینی لەچەند ڕۆژی رابردوودا رایگەیاند کە گەشەی بەرھەمەکانیان بەڕێژەی 1.4% کەمیکردووە، بێئەوەی ھیچ وردەکاری بدات لەسەر ھیچ ژمارەیەکی سەرەکی بەکارھێنەر و کڕیار و کۆمپانیای گواستنەوە.
ڕۆژنامەی ساوس چاینە مۆرنین پۆست لە ژمارەی 30 نیسان ئاماژەی بەو ئاستەنگانە دەکات کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا سەرەتا دەڵێت:”ئەگەر تەکنۆلۆژیای ھواوی ساڵی 2019 ساڵێکی ئەستەم بوو بێت بەھۆی بەرزبوونەوەی فشارەکانی ئەمریکا لەسەر کارکردنی جیھانی کۆمپانیاکە، دەشێت ساڵی 2020 ئەستەنگ تر بێت بۆ ڕۆیشتن لەگەڵ کۆڤید 19″.
ئیرک زوو سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ھواوی دەڵێت:”وێرای ئەو فشارانەی لەسەرمانە ھێشتا باشین، بەڵام ژینگەی دەرەوەی چین بۆ ئایندە زۆر قورس دەبێت”.
وەک ڕاستییەک بۆ قسەکانی (زوو) بەپێی ڕاپرسیێەکی سەنتەری پیو، 73%ی ئەمریکییەکان بڕیاریانداوە ئیتر کەلوپەلی چینی بەکارنەھێنن، 19% ئەڵێن بەکاریئەھێنین و ئەوەی تریشی بە نازانین وەڵامیان داوەتەوە. لەبەرامبەردا ھەمان ڕاپرسی لە ئەوروپا،کراوە ئەوروپییەکان 82% یان نایانەوێت ئامێری چین بەکار بھێنن. 10% بەردەوام دەبن و ئەوانی تریش ھێشتا بڕیاریان نەداوە.
لەکاتێکدا بەپێی ڕاپۆرتەکەی ساوس چاینە مۆرنین پۆست، ئەمە بۆ ھواوی خۆشی ڕاستە لە چین، چونکە فرۆشیاری سەرەکی لە شنجن -ە پێیوایە فرۆشتنی ھواوی سەرکەوتنی زیاتری ھەبووە لەناوخۆی چین بەبەراود لەگەڵ ساڵی پار 2019. دەشڵێت :”دەشێت بەھۆی کۆرۆنا ڤایرۆس یاخود وەستاندنی کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاکانەوە بێت کە لە بنەڕەتدا ئەمریکین”.
ھەروەھا بەپێی توێژینەوەکانی کۆمپانیای (IDC) – کۆمپانیای داتا نێودەوڵەتییەکان، ناردنە دەرەوەی ھواوی بۆ دەرەوەی چین لەمساڵدا بەڕێژەی 10.6٪ کەم دەکات.
ھەروەھا جیا مو شیکاری کۆمپانیای توێژینەوەی کانالیس پێیوایە ئەگەر تا کۆتایی مانگی حوزەیران ڤایرۆسەکە لە ئەوروپا بنبڕنەکرێت ئەوا کۆمپانیای پەیوەندییەکانی تایبەت بە ھواوی زیانی گەورەدەکەن.