دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، سوید باجێکی گەورەی بڕیارەکانی دەدات.
ترەمپ نووسیویەتی، سوید بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیەنێت، بۆ ئەمەش باجێکی قورس دەدات.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، تاکو ئێستا دوو هەزار و 462 کەس لە سوید مردوون، بە بەروارد بە دراوسێکانی، ژمارەکە زۆرە.
دووپاتیدەکاتەوە، ئەمەریکا باشترین بڕیاری لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوە.
سوید لە سەرەتاوە رەتیکردەوە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت، بەڵام ئێستا ژمارەکان لەو وڵاتە روو لە زیادبوونن.
ئەم تویتەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، رەخنەی زۆر لە ترەمپ دەگیرێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە، رێگری بكات لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا.