حـوکـمڕانی دز و دڵسۆز چـی بەرھـەمـدێـنێ ؟!

” ســۆران عـومــەر “

ھۆڵەندیەکان بەگوڵ و مانگا ١٧ ملیۆن کەس دەژێنن، ئەمانەش بەنەوت ٥ ملیۆن لەبرسا دەکوژن!

لە یەکی ئایاردا پیرۆزبایی لە کرێکاران بکەی بەڵام موچەی چوار مانگیت لەمساڵدا خواردبێ!
ڕوقایمی ئەوەیە لە ١/٥/٢٠٢٠ دا بی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ ت دابەشکردبێ!!

بەمە پێویستە ھەوڵ بدەین ناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکتێبی گینس تۆمار بکەین!
بنوسرێ حکومەتێک لە ھەرێمی کوردستان ھەیە دەگات بە یەکی ئایار ھێشتا موچەی دابەش نەکردووەو پیرۆزبایش لەکرێکاران دەکات!

ئەم حکومەتە ئاوی بفرۆشتایە، ئەیتوانی لەوە زیاتر پەیدا بکات کە بەنەوت گوایە دەستی کەوتووە!

ئاخر ھۆڵەندیەکان بە مانگا و گوڵ ١٧ ملیۆن ئینسانیان گەیاندووە بە خۆشترین ژیان ، بەڵام حکومەتی ھەرێم بە نەوت میلەتێکی ٥ ملیۆنی کردوە بە دەرۆزەکەرو بەگاڵتەجاڕی عەرەب و تورک و فارس! جیاوازیەکەش تەنھا حوکمڕانی دزو دڵسۆز دروستی کردووە!

هەواڵی دواتر

ئاری هەرسین : دادگای فیدرالی کافرە

ئێمەی پارتی، سیاسەتکردن بە هونەری مومارەسەی مومکینات ئەزانین لە پێناو خزمەتی خەڵک و سەروەری خاکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .