• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ کوردستانی
كۆمەڵ هەوڵی سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێكی بە پێشهاتی مەترسیدار ناودەبات

كۆمەڵ هەوڵی سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێكی بە پێشهاتی مەترسیدار ناودەبات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر هەوڵی سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی گیرۆدەی برسێتی و بێكاری و دەیان قەیرانی دیكەی دروستكراو بۆتەوە و باجی سیاسەتی هەڵە و قۆرخكاریی و گەندەڵیی ٢٩ ساڵی حزبە دەسەڵاتدارەكان دەدات، لەبری مشورخواردنی خێرای حكومەت لە دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو، خۆی خەریككردووە بە هەوڵی سزادان و تۆڵەكردنەوە لە هەركەسێك ڕەخنەیەك بگرێت و باس لە گەندەڵیی بكات .
فراكسیۆنی كۆمەڵ راشیگەیاندووە، دوایین هەوڵی سەرۆكی حكومەت لەو پێناوەدا، بەكارهێنانی دادگا و داواكاریی گشتییە بۆ ناچاركردن و بەكارهێنانی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەمان سۆران عومەر سەعید.
لەو رووە رایگەیاندووە، ڕایگشتی لەم پێشهاتە خەتەرناكە ئاگاداردەكەینەوە، داواش لە هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین ڕێگەنەدەن ئەم هەوڵە سەربگرێت كە دواجار پەرلەمانی كوردستان لە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێرییەوە دەكاتە دەزگایەكی بندەستی حكومەت و بەرپرسە دەستڕۆیشتووەكانی !

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ڕاگەیدراوێك لە فراكسیۆنی “كۆمەڵ”ـەوە

لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی گیرۆدەی برسێتی و بێكاری و دەیان قەیرانی دیكەی دروستكراو بۆتەوە و باجی سیاسەتی هەڵە و قۆرخكاریی و گەندەڵیی ٢٩ ساڵی حزبە دەسەڵاتدارەكان دەدات، لەبری مشورخواردنی خێرای حكومەت لە دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و گونجاو، خۆی خەریككردووە بە هەوڵی سزادان و تۆڵەكردنەوە لە هەركەسێك ڕەخنەیەك بگرێت و باس لە گەندەڵیی بكات .

دوایین هەوڵی سەرۆكی حكومەت لەو پێناوەدا، بەكارهێنانی دادگا و داواكاریی گشتییە بۆ ناچاركردن و بەكارهێنانی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەمان كاك (سۆران عومەر سەعید) .

ئەمەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی داوەتێ، پێشهاتێكی خراپ و مەترسیدارە و سەرەتایەكی تاریكە بە ئاراستەی دامەزراندنی دەسەڵاتێكی ئەمنی كە لەسایەیدا هیچ مەودایەك بۆ ئازادی دەربڕین و كاری پەرلەمانیی ناهێڵێتەوە .

ئەركی بەڕێزیان و كابینەكەی چارەسەركردنی قەیرانەكان و بژێوی و گوزەرانی خەڵكە كە بە دوو مانگیش توانای دابەشكردنی موچەیەكی نەماوە !

ئێمە چاوەڕێ بووین ئەم خولەی پەرلەمان لە خولەكانی پێشوو كاراتر بێت لە بینینی ئەرك و مومارەسەی دەسەڵاتەكانی، بەڵام بەداخەوە بەتەواو خراوەتە ژێر هەژموونی هێزێكی سیاسیی دیاریكراو و بۆتە پاشكۆی سیاسەت و ئەجێندای حكومەت و بەوهۆیەشەوە پەرلەمانتاران جگە لەوەی لە ڕۆڵی چاودێریكردن و لێپرسینەوە خراون، خەریكە وایلێدێت نەشتوانێت قسە بكات و ڕەخنە بگرێت !

ئێمە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەڵوێستی فراكسیۆنەكان و كەسایەتی و جەماوەری كوردستان, ڕایگشتییش لەم پێشهاتە خەتەرناكە ئاگاداردەكەینەوە، داواش لە هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین ڕێگەنەدەن ئەم هەوڵە سەربگرێت كە دواجار پەرلەمانی كوردستان لە بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێرییەوە دەكاتە دەزگایەكی بندەستی حكومەت و بەرپرسە دەستڕۆیشتووەكانی !

فراكسیۆنی كۆمەڵ
لە پەرلەمانی كوردستان
٤ ی ئایاری ٢٠٢٠
هەولێر

ShareTweetShare
Previous Post

مەلا بەختیار نامەیەكی كراوە ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

Next Post

شەش یانەی پرێمەرلیگ دژی دەست پێکردنەوەی یارییەکانن

بەرێوەبەر

Next Post
شەش یانەی پرێمەرلیگ دژی دەست پێکردنەوەی یارییەکانن

شەش یانەی پرێمەرلیگ دژی دەست پێکردنەوەی یارییەکانن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ