بههۆی دواكهوتنی مووچه و خراپی گوزهرانی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فهرمانبهران و خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان دهست به خۆپیشاندان دهكهنهوه ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەکان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی نادادپەروەری و دواکەوتنی مووچە دیاریکرد. ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەکان ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی پێنجشەممە ٧ی ئایاریان وەک رۆژی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و نارەزایی دژی نادادپەروەری و دواکەوتنی مووچە دیاریکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پینجشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ لە بەردەم دادگای نوێی سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی دەسەڵاتی سیاسی و نادادی و دواکەوتنی مووچە ئەنجام دەدرێت. ئێستا مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢٠ەو لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکە بەبێ پشت بەستن بە بەغدا.