نوێترین هەواڵ

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ین

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كێتی ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ن.
شیروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی چوار شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی ده‌نگدان به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات و ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌.
وتیشی: “پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پشتیوانی خۆی بۆ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان راوێژ كرابوو”.

هەواڵی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لایەنەکان بەرژەوەندی ھەرێم بخەنە پێش بەرژەوەندییە حیزبی و کەسییەکانەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .