بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جهختدهكهنهوه له‌وه‌ی كه دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك و موچه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ت و لایه‌نه به‌شداره‌كانه.
رۆژی سێشه‌ممه 5ی ئایاری 2020 وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا، له‌وانه جه‌ختكردنه‌وه له دابینكردنی موچه و بژێوی خه‌ڵك و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌كان و پرسی لامه‌ركه‌زی.
ده‌قی راگهیهنراوهكه..
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 5-5-2020 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له:
-دابینكردنی بژێوی خه‌ڵك و موچه، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه بهشدارهكانییهتی و پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌م پێناوه‌دا بخرێته گه‌ڕ.
-هه‌نگاوه كردارییه‌كانی په‌ره‌پێدانی زۆرتری په‌یوه‌ندییه‌كانمان و پته‌وكردنی متمانه بگرینه‌به‌ر.
-پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانین بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی و گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه پێویسته‌كان، وه‌ك له ڕێككه‌وتنی نێوان هێزه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان / بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان