مستەفا کازمی رایگەیاند، لیستی ناوی کاندیدانی کابینەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق ناردووە و چاوەڕێی دەنگدان لەسەر کابینەکەی دەکات. لە تویتێکدا، مستەفا کازمی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانى لەسەر ئەنجام بدرێت.” دەشڵێت، “هەوڵمدا باشترین پالێوراو بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان هەڵبژێرم بە هیواى متمانە پێ بەخشینیان. ئامانجمان خزمەتکردن و دابینکردنى ئارامى و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانیە بۆ گەلى عیراق.” بڕیاربوو کاتژمێر نۆی ئەمشەو، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە کابینەکەی کازمی کۆببێتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا دانیشتنەکە دەستیپێنەکردووە