ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی بۆ رادیۆ نه‌وا ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: “چیتر بڕوامان به موجامه‌له‌ی درۆزنانه نییه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و دوای كۆنگره بڕیارمان داوه چاوپۆشی نه‌كه‌ین”. ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی “نیو كاژێر”ی رادیۆی نه‌وا، هۆكاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كۆبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی و پارتیی ئاشكراكرد، رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان روویدا، هه‌روه‌ها په‌لاماره‌كانی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆسه‌ر یه‌كێتی، كۆبونه‌وه‌كه نه‌كراوه. ئارێز عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، “په‌لاماره‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆسه‌ر یه‌كێتی بێ‌مانا بوون و هیچ پاساوێكی نه‌بوو، ئێمه دانیشتن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك پێش دانیشتنه‌كه ئه‌و جۆره په‌یامانه به ئێمه بگه‌ن، دانیشتن هیچ مانایه‌كی نامێنێت و كاتێك كێشه‌كان قوڵتر ده‌كه‌یته‌وه، دانیشتن چ سودێكی ده‌بێت”. ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌شڵێت: “هێمن هه‌ورامی خۆی وتویه‌تی به‌ناوی پارتییه‌وه قسه ده‌كه‌م و هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر یه‌كێتیی كرد، بۆیه پرسیارمان له پارتی هه‌یه، كه به‌ڕاستی به‌ناوی پارتییه‌وه ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌و ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی داوه؟ ئه‌گه‌ر قسه‌ی پارتییه ده‌بێت حزبه‌كه روونكردنه‌وه بدات بزانین چییه و بۆچی؟ ئه‌گه‌ر قسه‌ی پارتیش نییه، ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین له پارتی”. ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌شیه‌وه وتی، پرسه‌كانی حكومه‌ت و گرانی و موچه و عیراق تاووتوێده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیانی له‌باره‌وه ده‌رده‌بڕن. نه‌شیشارده‌وه، پێشتر به‌هۆی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن و چاوپۆشی‌یان له زۆرێك له مافه‌كانی خۆیان كردووه، “به‌ڵام دوای كۆنگره بڕیارمان داوه چاوپۆشی ناكه‌ین و چیتر بڕوامان به موجامه‌له‌ی درۆزنانه نییه له‌گه‌ڵ یه‌كتری.