• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, شوبات 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home وتار
فەرموون ئەم مافیا گەردانییە ڕابگرن!

فەرموون ئەم مافیا گەردانییە ڕابگرن!

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لە ئێستادا کۆمپانیایەک دروستکراوە بەناوی کۆریدۆرەوە خاوەندارێتی وەهمی و یاسایی لەلایەن کەسێکەوەیە کە پێی دەوترێت سەروەر پێداوی و یەکێکە لەکۆمپانیاکانی ستێر گروپ، و مۆڵەتی چەندان بەنزینخانەی پێدراوە لە ناو شاری هەولێر، کە ڕووبەری هەریەکێکیان نزیکەی (١٠٠٠) مەترە. هەر مەترێک لەو شوێنانەی هەولێر کەمتر نییە لە (٥٠) دۆلار. لەکاتێکدا خەڵکانی دیکە هەن کە خۆیان داوای مۆڵەتی بەنزینخانەیان کردووە لەسەر زەوی خۆشیان، بەڵام داواکەیان ڕەتکراوەتەوە بەبیانووی سراتیجیبوونی شوێنەکان یان زەوییەکان.

هەمان کۆمپانیا زەوییەکی (٤٠٠٠) مەتری لە شاری هەولێر لە گەڕەکەی وەزیران کردووە بە بینا کە خۆی لە بنەڕەتدا موڵکی دەوڵەتە و دەبوایە لە ماستەرپلان بکرێت بە باخچەی گشتی. بەڵام حکومەتی هەرێم ئەم پارچە زەوییەی داوە بە کۆمپانیای کۆریدۆر و کراوە بە باڵەخانە کە مەترێک زەوی لەو ڕووبەرە بەهاکەی نزیکەی (۱٠٠٠) دۆلارە!

لە هەمان کاتدا، بەشێک لە (تەسریحاتی گومرگی) گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دراوە بە کۆمپانیای کۆریدۆر. پێشتر حکومەتی هەرێم ئەمەی دەکرد و هیچ تێچوویەکی نەبوو، بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای کۆریدۆر ئەم کارە دەکات و لە بری ئەوەش (١٥،٠٠٠) هەزار لە هەر ئۆتۆمۆبێلێکی بارهەڵگر وەردەگرن کە مانگانە ملیۆنان دۆلار دەکات بە بێ ئەوەی حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک لێی سوودمەند ببێت.

هەمان کۆمپانیا تەواوی دەروازەی (مەعبەر وەلید)ی کۆنتڕۆڵکردووە کە هیچ کەسێک ناتوانێت هیچ شتێک ئاڵوگۆڕبکات جگەلە کۆمپانیاکە خۆی. لە کاتێکدا هیچ پارەیەکی ئەم دەروازەیە ناگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و تەواوی پارەکەی دەچێتەوە بۆ گروپی کۆمپانیاکانی ستێر.

دروستکردنی کۆریدۆر بەناوی پێشمەرگە، کە گوایە تەمویلی پێشمەرگە دەکات، لە ژێر چەتری ستێر گروپ، هەنگاوێکە بۆ بچوککردنەوەی ستێر گروپ و گەورەکردنی کۆریدۆر لە ئایندەدا. ئەم مافیا گەرێتییە گەورەترین زیانی بە ئابووری هەرێمی کوردستان گەیاندووە. هەر بە پارەی ئەم دوو کۆمپانیایە کە بە نایاسایی دەستیان دەکەوێت، دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکرێت.

کاروان گەزنەیی
ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکا

ShareTweetShare
Previous Post

ئارێز عه‌بدوڵڵا: بڕوامان به‌ موجامه‌له‌ی درۆزنانه‌ نه‌ماوه‌و چیتر چاوپۆشی ناكه‌ین

Next Post

من و پارێزبه‌ندی و بێمنه‌تی، وەک قەڵا بەبەرزی دەوەستین

بەرێوەبەر

Next Post
من و پارێزبه‌ندی و بێمنه‌تی، وەک قەڵا بەبەرزی دەوەستین

من و پارێزبه‌ندی و بێمنه‌تی، وەک قەڵا بەبەرزی دەوەستین

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ