هه‌ولێر : پیشه‌وه‌رانی بازاڕی ئیسكان داوای كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان ده‌كه‌ن

به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییان، خاوه‌ن پیشه‌ و دوكانداره‌كانی بازاڕی ئیسكان له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌. ئه‌مڕۆ 9ی ئایاری 2020 ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی ئیسكان كه‌ خاوه‌ن كافتریا و چێشتخانه‌ و ده‌ستگێڕه‌كانی بازاڕه‌كه‌ن له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ و سه‌رخێڵ عوسمان نوێنه‌ری ئه‌و دوكاندارانه‌ راگه‌یاند، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ ئه‌و بازاڕه‌ داخراوه‌ كه‌ نیشانه‌ی جوانی شاره‌كه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ناچاری ئێستا هاتووین تاوه‌كو بڕیارێك بدرێت له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ چونكه‌ ئێمه‌ش زیانی زۆرمان به‌ركه‌وتووه‌. وتیشی: “زیاتر له‌ 500 دوكان و ده‌ستگێڕ كه‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س نانی له‌سه‌ر په‌یدا ده‌كه‌ن بێكارماون”. له‌باره‌ی داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی بازاڕی ئیسكان وتی: “داوا له‌ پارێزگار و قائیمقامی هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌هه‌ر مه‌رج و رینماییه‌ك بێت رێگه‌مان بده‌ن دوكانه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكیشن بیگرینه‌به‌ر، چونكه‌ ئێمه‌ رۆژانه‌ هێشتا خه‌رجیمان هه‌یه‌ له‌وانه‌ش كرێكار و شاگرد و پاره‌ی باج و شاره‌وانیش ده‌ده‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ رێگه‌مان بده‌ن دوكانه‌كان بكه‌ینه‌وه‌”.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .