وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى ئێران ئاشكرایكرد، هه‌زار و 383 توشبوى دیكه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون به‌وه‌ش له‌چاو رۆژى پێشوتردا، كه هه‌زار و 529 توشبو تۆماركران، ژماره‌كه دابه‌زیوه. وه‌زاره‌ته‌كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی رۆژانه به‌رده‌وامه و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردودا له سه‌رتاسه‌رى ئێران هه‌زار و 383 توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون به‌وه‌ش كۆى گشتى توشبوان له‌و وڵاته‌دا گه‌یشته 107 هه‌زار و 603 توشبوو. ژماره‌ى توشبوانى رۆژانه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ئێران به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه چوه و رۆژى پێشتر هه‌زار و 529 حاڵه‌ت تۆماركرابون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 51 گیانله‌ده‌ستدانى نوێ تۆماركراون، له‌كاتێكدا رۆژى پێشتر 48 گیانله‌ده‌ستدان هه‌بوه، كۆى گشتى گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته 6 هه‌زار و 640 كه‌س. ته‌ئیكدیشكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى تائێستا له ئێران چاكبونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه، گه‌یشتوه‌ته 86 هه‌زار و 143 و ئه‌وانه‌شى له‌ژێ چاودێریی پزیشكیدا ماون، دوو هه‌زار و 675یان بارودۆخى ته‌ندروستییان ناجێگیره.