سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى ئاشكرایانكرد، یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ى له پارێزگاى به‌سڕه برینداركرابو، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى هه‌واڵ باسیان لهوهكردوه، به‌هۆى پێكدادانى نێوان خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى به‌سڕه و پاسه‌وانانى باره‌گای “سه‌ید یوسف” له‌ناوه‌ڕاستى به‌سڕه، 5 خۆپیشانده‌ر بریندارببون، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كێك له‌و خۆپیشانده‌رانه، كه ته‌مه‌نى 20 ساڵ بو و دانیشتوى قه‌زاى “شط العرب” بوو له ناوچه‌ى جزیره، به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه. له‌سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عیراق و دواى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى، خۆپیشاندانه‌كانى عیراق ده‌ستیانپێكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران حكومه‌تى نوێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و دروشمى مانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران و نه‌بونى خزمه‌تگوزارییان به‌رزكردوه‌ته‌وه.