مارتن ئۆدیگاردی نۆرویجی گەڕانەوەی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتکردۆتەوە و مانەوەی لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد هەڵبژاردووە.
ئۆدیگارد هاوینی ڕابردوو بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ سۆسیدادەوە کرد و کۆتایی ئەم وەرزەش خواستنەکەی لەگەڵ ئەو یانە کۆتایی دێت.
مارکۆ ئانتۆنیۆی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی هەواڵێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و هەندێک زانیاری ئاشکرا کردووە و باس لەوە دەکات، زیدانی ڕاهێنەر دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە ئۆدیگارد بۆ ڕیزەکانی یانەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام خودی یاریزانەکە مانەوەی لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد پێ باشترە و دەیەوێت لە یاریگای ئانۆیتا بمێنێتەوە.
ئەم وەرزە یاریزانە نۆرویجییەکە ئاستێکی تا ڕادەیەک بەرزی لەگەڵ سۆسیداد نیشانداوە و لە کۆی 28 یاری توانوێتی 7 گۆڵ تۆمار بکات و 8 گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.