سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر پارتی باڵی هه‌بوایه ئێستا فڕی بوون، په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (له دز وایه هه‌موو كه‌س دزه) هه‌موو كه‌س دزنییهو هه‌موو حزبێكیش باڵی نییه”. فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆنامه‌نوسان وتی: “پارتی هیچ باڵ و گروپێكی نییه و ئه‌گه‌ر باڵی هه‌بووایه ده‌فڕین به‌ڵام ئێمه هه‌موومان یه‌كین و ته‌نیا یه‌ك سهرۆكیشمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه”. فازڵ میرانی په‌ندێكی كۆنی هێنایه‌وه‌و وتی: “(له دز وایه هه‌موو كه‌س دزه) هه‌موو خه‌ڵك دز نییه‌و هه‌موو حزبێك باڵی نییه”. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، “په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه خراپ نییه وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، له رابردوو ساردی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی دۆخی سیاسی ناو یه‌كێتی بوو، ئێستا كه ئه‌و پارته سه‌ركردایه‌تی نوێی هه‌ڵبژاردووه، رێڕه‌وێكی نوێی هه‌یه ئه‌و رێڕه‌وه ده‌بێت هاوشێوه‌ی مام جه‌لال مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی بكات”.