• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێ شه‌ممه‌, ئازار 28, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ کوردستانی
لە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و سەرمایەداران چی وترا ؟

لە كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەت و سەرمایەداران چی وترا ؟

by بەرێوەبەر
ئایار 13, 2020
in کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مەسرور بارزانی داوای (350 ملیۆن) دۆلار لە سەرمایەداران دەكات و دەڵێت: پارەمان لەدەرەوە هەیەو دەیهێنینەوەو قەرزی ئێوەی پێدەدەینەوە. دوێنی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو) كە لە سەرمایەدارێكی بەشداربووی كۆبونەوەكەوە دەستی كەوتووە، سەرۆكی حكومەت تەنها (10 خولەك) لەگەڵ سەرمایەداران كۆبوەتەوەو بە كورتی و پوختی پێی وتوون” بەڵێنمانداوە پێش جەژنی رەمەزان موچەی موچەخۆران خەرجبكەین، بۆیە پێویستمان بە (350 ملیۆن) دۆلارە، دەبێت هاوكاریمان بكەن”. سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرمایەدارانی راگەیاندووە” پارەمان لەدەرەوە هەیەو دەیهێنینەوەو ئەو قەرزانەی ئێوەی پێدەدەینەوە، ئەم پرسەش نابێت لە راگەیەندنەكان بڵاو ببێتەوە” لەدوای (10 خولەك) مەسرور بارزانی كۆبونەوەكەی سپاردووە بە قوباد تاڵەبانی جێگری، دواتر قوباد تاڵەبانی سەرمایەدارانی هانداوە بۆ هاوكاریكردنی حكومەت و رزگاركردنی لەو دۆخە سەختەی تێی كەوتووە. بە پێی زانیارییەكانی (درەو) نوێنەرو بەرپرسی چوار بانك ئامادەی كۆبونەوەكە بوون و سەرۆكی حكومەت داوای لە سەرمایەداران كردووە لەو بانكانە پارە رابكێشن و وەك قەرز بیدەن بە حكومەت، تەنانەت بڕی پارەشی بۆ سەرمایەداران دیاری كردووە: – ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای ماس (25 ملیۆن) دۆلار – شێخ باز خاوەنی كۆمپانیای كار (15 ملیۆن) دۆلار – غەفور خۆشناو خاوەنی كۆمپانیای خۆشناو (15 ملیۆن) دۆلار بەو شێوەیە هەر سەرمایەدارەو بڕێك پارەی بۆ دیاریكراوە وەك قەرز بیدات بە حكومەت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو) (25) سەرمایەدار ئامادەی كۆبونەوەكە بوون (22) سەرمایەداری لە پارێزگای هەولێر و دهۆك و (3) سەرمایەداری شاری سلێمانی كە ئەوانیش(سەعد فایەق كۆڵەك خاوەنی كۆمپانیای كۆڵەك، هیوا رەئوف خاوەنی كۆمپانیای هیوا رەئوف، شێخ سەعید، لە كۆمپانیا قەیوان) لە سلێمانی زۆرێك لە سەرمایەداران بەشداریان نەكردوو لە هەولێریش كۆمپانیا گەورەكانی وەك ( ستێر، كۆڕەك، سەڵاحەدین) بەشداریان نەكرد. ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە، لە راگەیەنراوی كۆبونەوەكەدا هاتووە” هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دۆخێكی سەختی ئابوری بوەتەوە” دواتریش وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” كورتهێنانێكی زۆرمان هەیە لە داهاتی هەرێمی كوردستان و بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستدایە موچەی موچەخۆران دابەش دەكرێت”. حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە (898 ملیار) دینارە، بەڵام داهاتەكانی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی دارایی و كۆرۆناوە، رووی لەكەمی كردووەو تا ئێستاش بەغداد موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە كە مانگانە بڕەكەی (453 ملیار) دینارەو (441 ملیار) دیناری دەگاتە دەست حكومەتی هەرێمی كوردستان. ماوەی زیاتر لە (60) رۆژە موچەخۆران موچەیان وەرنەگرتووەو تەنها (6 ) وەزارەت دوای (60) رۆژ موچەی وەرگرتووە..

ShareTweetShare
Previous Post

ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو

Next Post

مانچستەر سیتی سەبارەت بە گواردیۆلا وەڵامی لاپۆرتایی سەرۆکی پێشووتری بەرشەلۆنە دەداتەوە

بەرێوەبەر

Next Post
مانچستەر سیتی سەبارەت بە گواردیۆلا وەڵامی لاپۆرتایی سەرۆکی پێشووتری بەرشەلۆنە دەداتەوە

مانچستەر سیتی سەبارەت بە گواردیۆلا وەڵامی لاپۆرتایی سەرۆکی پێشووتری بەرشەلۆنە دەداتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ