رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێ كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دۆخی دارایی ئێستای حكوومه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستانیش به هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی، وه‌ك زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دووچاری دۆخێكی سه‌ختی ئابووری بووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێ خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستا و ئه‌و توانا داراییه سنوورداره‌ی له به‌رده‌ستدایه بگونجێنن و كۆی گشتیی دۆخی ئابووری به پێی گۆڕانكارییه‌كان رێك بخه‌نه‌وه و به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات و هه‌رچی له توانایدا بێت ده‌یكات له پێناو دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵام حوكمڕانیكردن ته‌نیا مووچه دابه‌شكردن نییه به‌ڵكو پێویسته هه‌وڵ بده‌ن خزمه‌تگوزاری گشتی و پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییش ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه‌ش پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی دۆخی ئابووریم هه‌یه. دواتر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی خسته‌ڕوو، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گفتوگۆكان له گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق به‌رده‌وامه تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك كرد له بواره‌كانی (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه یاسای وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، و پرۆژه یاسای ماف و ئه‌ركه‌كانی نه‌خۆش) و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی دوا ڕه‌شنووسی ئه‌و یاسایانه به مه‌به‌ستی بڕیاری كۆتایی وڕه‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.