
كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت “200 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا دابه‌ش ده‌كرێت”. ئه‌مڕۆ 13-5-2020 كه‌مال موسلیم له پرێس كۆنفرانسێكدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌ست به دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌كانی خۆراك ده‌كرێت. وتیشی “له هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی له قه‌یرانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی رزگارمان بێت و به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچین، له‌پاڵ كێشه‌ی ته‌ندروستیدا دابینكردنی خۆراك یه‌كێكه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو قه‌یرانی خۆراك روبدات، بۆیه حكومه‌ت بۆردی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی خۆراكى پێكهێنا به ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و ناوخۆ و كشتوكاڵ و دارایی و پلاندانان و هه‌موو جێگری پارێزگاره‌كان و ژوره بازرگانیه‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، كه سه‌رپه‌رشتی دابینكردنی خۆراكی كرد به هاوكاری بازرگانان زۆرترین بڕی خۆراك بۆ هه‌رێم هێنرا، له‌هه‌مانكاتیشدا له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدا بوین له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق”. باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و بۆرده بڕێك له خۆراكی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابینكرد، كه 10 هه‌زار تۆن ئارد، چوار ملیۆن لیتر زه‌یت، هه‌زار تۆن نیسك، 420 هه‌زار قوتوی دۆشاوی ته‌ماته بو، بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا دابه‌ش بكرێت و پاشان كراونه‌ته 200 هه‌زار سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌وه، كه بڕی 70 هه‌زار بۆ هه‌ولێر، بڕی 50 هه‌زار بۆ هه‌ریه‌ك له سلێمانی و دهۆك، 8 هه‌زار بۆ هه‌ڵه‌بجه، 10 هه‌زار بۆ گه‌رمیان، 12 هه‌زاریش بۆ راپه‌ڕین دابین ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانیی هه‌رێم وتی “بڕی زیاتر له نۆ ملیۆن و 747 هه‌زار دۆلار بۆ كڕینی كه‌لوپه‌له‌كان خه‌رجكراوه، بڕی 331 ملیۆن و 449 هه‌زار دینار بۆ گواستنه‌وه‌یان خه‌رجكراوه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دایانناوه ده‌گاته ده‌ستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و خۆراكه‌ش به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ئه‌و بابه‌ته راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت”.