٦ ملیار یۆرۆ دەنێردرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان!!!

کاروان گەزنەیی

کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (٦) ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان! ئەم پارەیە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕۆشتووە و تا ئێستاش سەرقاڵی بەدواداچوونین و زیاتر لە (٣٠) بەڵگەمان لایە بە ناوی سیانی ئەو کەسەی پارەکەی ناردووە، و بانکەکە و ژمارەی حسابی و ئەو بانکەشی کە لەلەندەن پارەکەی وەرگرتووە و تەواوی بەڵگە زانیارییەکان لە دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەکەمان بڵاو دەکەینەوە.

دەبێت حکومەتی هەرێم بەزوترین کات ئەم پارەیە بگێڕێتەوە چونکە ئەم پارەیە بودجەی زیاتر لە ساڵێکی حکومەتی هەرێم ومووچەی سەرجەم فارمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ماوەی یەک ساڵ.

زانیاری زیاتر و وردتر بڵاو دەکەینەوە و سەرجەم بەڵگەکانیش ڕادەستی داواکاری گشتی دەکەین لەدوای تەواوبوونی بەدواداچونەکەمان. ئەمە گەورەترین کارەساتە لە ڕووی ئابوورییەوە لە هەرێمی کوردستان ڕوویدابێت!!

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .