رێكخراوى یونیسێفى تایبه‌ت به منداڵان هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه رۆژانه شه‌ش هه‌زار منداڵ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. رێكخراوى یونسێفی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى “جۆنز هۆبكینز” بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى رێوشوێنه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، كه هۆكارن بۆ رێگه‌گرتن له رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كانی دیكه، له‌ماوه‌ى 6 مانگدا له 118 ده‌وڵه‌تى جیهان یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار منداڵ گیانله‌ده‌ستبده‌ن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و دوو ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵه‌ی هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك له‌و وڵاتانه‌دا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. رونیشكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى ژنانى دووگیان به هه‌مان شێوه زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك پێشتر له‌هه‌مان ماوه‌دا پێشبینی ده‌كرا 144 هه‌زار ژنى دووگیان گیانیانله‌ده‌ستبده‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ودوا 56 هه‌زار و 700ى دیكه‌شی ده‌چێته‌سه‌ر. لاى خۆیه‌وه “هێنرییتا فور” به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى یونیسێف ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و پێشهاتانه به‌ره‌وپێشچونی هه‌نگاوه‌كان له‌ناوده‌بات، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌ده‌ستهاتوه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گیانله‌ده‌ستدانى منداڵان و دایكاندا، بۆیه پێویسته رێگه‌نه‌ده‌ن منداڵان و دایكان ببنه قوربانیه‌كانى دیكه‌ی ڤایرۆسى كۆرۆنا، كه تائێستا زیاتر له 293 هه‌زار كه‌سى كوشتوه.