محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌ڵامی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ده‌ستبردن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و چالاككردنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌ر تاران. دوای ئه‌وه‌ی برایان هوك نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران، رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن “به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت”، به‌رده‌وامبوونی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران یه‌كلاده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش ڤیتۆ به‌ر له دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مریكی بگرێت، ئه‌وكات واشنتۆن له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ده‌توانێت سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌ر ئێران چالاكبكاتهوه، كه قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌كیش یه‌كێكه له‌و سزایانه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و پێی وایه ئه‌مریكا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات. محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “قسه‌ی بێمێشكانه”ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه شتێكی نوێ نییه و به‌لای تارانه‌وه شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه، كه كه‌سانێك پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردبێت بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا هاووڵاتیان كهوله پاككهرهوهكانیان لێبدرێت، ئێستا خۆیان به به‌شێك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بزانن، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه كشاوه‌ته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی په‌یوه‌سته به ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌وه كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، نه‌ك ئه‌مریكا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناتوانێت له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا سزاكانی سه‌ر ئێران چالاكبكاتهوه.