لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان، پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه، كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر چیندا، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه. له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی لیندسی گراهام-ی له‌به‌رده‌سته و خه‌ریكی تاوتوێكردنییه‌تی، كه په‌یوه‌ندیی به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر چین هه‌یه ، به پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵداوه. ترامپ وتی “رێزی لیندسی گراهام ده‌گرم و به دڵنیاییه‌وه سه‌یری پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كه‌م”. واشنتۆن به‌رده‌وام چین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هۆكار بووه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه له ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهان شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌كین ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه. پێشتریش لیندسی گراهام پرۆژه‌ی هه‌بووه بۆ سزادانی توركیا، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و یه‌كێكه له سیناتۆره دیاره‌كانی ئه‌مریكا.