• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
تەماشای عەقڵیەتی حیزبی کوردی چۆن خەڵک سەرقال دەکەن ؟

تەماشای عەقڵیەتی حیزبی کوردی چۆن خەڵک سەرقال دەکەن ؟

by بەرێوەبەر
ئایار 16, 2020
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مژدە محمود

لەم دۆخە ناهەموارەی کە پێنج مانگی ساڵی ٢٠٢٠ تێپەڕیوە و یەک موچەی ئەم ساڵە نەدراوە، لەم دۆخەی کەوا بۆ سێ مانگ دەچێت فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە، لەم دۆخەی کە کاسبکاران و ناوبازار لە دۆخێکی سەختدان و لوتکەی بێ بازاڕی و بێکارییە، بزانن حیزبەکان خەریکی چین؟ (یەکێتی و پارتی) میللەتیان سەرقاڵ کردوە بەوەی کە کۆدەبنەوە یاخود کۆ نابنەوە، سەیریش لەوەدایە هاوڵاتی فەقیری ساویلکە هەیە، دیناری لە گیرفان نییە و سێ مانگە موچەی وەرنەگرتوە، پرسیاری کۆبونەوەکە دەکات. (پارتی و گۆڕان) لە ئێستا لە گفتوگۆن سەبارەت بەو پۆستانەی پێشتر لەسەری ڕێک کەوتوون و تا ئیستا پارتی پۆستەکانی نەداوە بە گۆڕان و بڕیارە لەم چەند رۆژە یەکلای کەنەوە. (یەکێتی و کۆمەڵ) سەرقاڵی سەرپەرشتی و دروستکردنی بەرەیەکن بۆ ئەوەی پەرلەمان نەچنە ژورەوە بۆبپەرلەمان و ئەو دامەزراوەیە پەک بخرێت لەسەر بابەتی پارێزبەندی، نەک لەسەر ئەوەی سێ مانگە موجە نەدراوە، نەک لەسەر ئەوەی دوو حیزبی دەسەڵات ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلاری ئەم میللەتە دەبەن و داهاتی وڵات دیار نییە. (یەکگرتوی ئیسلامی)یش بەیاننامەیەکی دەرکردوە دوینێ شەو و دەڵێت ناچینە هیچ بەرەیەکەوە. نەوەی نوێش پرۆژەیەکی پێشکەش کردوە بە دەسەڵات و هەمو حیزبەکان بۆ جارەسەری قەیرانی ئابوری و دەستبەجێ چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەران و هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە، وە هەروەها لە ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەم دۆخە ناهەموارەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.(بەڵام تا ئێستا هیچ هێزێکی سیاسی هاوهەڵوێست نیە و پشتیوانی ئەو داوایە ناکەن. ئێستا تۆی هاوڵاتی، تۆی موچەخۆری بێ موچە ، تۆی کاسبکار و دوکانداری بێ بازار و بێ کەسابەت، پێم بڵێن ئەو جۆرە لە حیزبایەتی چی دەگەێنێت لای تۆ و چۆن لێی دەڕوانیت؟ پتم بڵێ کێ لە خەمی خەڵکدایە و کێش خەریکی کۆبونەوەی بێ مانا و دروستکردنی سیناریۆیە بۆ مەشغوڵکردنی خەڵک و هاوڵاتییان. یەکێک پێم بڵێ لەم لوتکەی بێ پارەیی و بێ موچە و بێ بازارییەدا، ئایا کاتی ئەوەیە حیزبەکان لەسەر ئەو بابەتە بێ مانا و بچوکانە کۆببنەوە یاخود لەسەر قەیران و کێشەکانی خەڵک؟یان دەبوو ئێستا داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری و راپەڕینیان بکردایە؟ ئەی تۆی هاوڵاتی، کە دۆخت خراپە، ئێستا خەمی ئەوەتە حیزبەکان کۆدەبنەوە؟ یاخود دەبێت خەمی خۆت و وڵاتەکەت و دۆخی حوکمڕانی و ئابوریت بێت؟ بەراستی زۆر جار مرۆڤ دەگاتە ئەو قەناعەتەی کە پێی شەرم بێت بەم جۆرە سیاسەت و حیزبایەتی بکات، بەڵام سوپاس بۆ خوا کە تا ئێستا نەوەی نوێ ڕێگای راستی ون نەکردوە و هەر لە سەرەتاوە کە دروست بووە هەڵگری خیتابێکی جیاواز و شێوازێکی جیاوازە لە سیاسەتکردن. نەوەی نوێ دروشمێکی زۆڕ ڕون و ئاشکرای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە حیزبی سیاسی بۆ ئەوە دروست بووە کێشەی خەڵک چارەدەر بکات، نەک کێشە بۆ خەڵک دروست بکات و پاشان هاوڵاتییان بە کێشەکانی خۆی و کۆبونەوەکانی خۆیەوە سەرقاڵ بکات.

ShareTweetShare
Previous Post

مەسعود حەیدەر: ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ بچووككردنەوەی حكومەت

Next Post

نرخی گالاکسی فۆڵد لایت چەندە ؟

بەرێوەبەر

Next Post
نرخی گالاکسی فۆڵد لایت چەندە ؟

نرخی گالاکسی فۆڵد لایت چەندە ؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ