لــیزا فــەلــەکــەدــین
دوو پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا نامەیەکی بە پەلەیان نووسیوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دەستەی مافی مرۆڤ، لە نامەکەدا داوای دەستوەردانی بەپەلە دەکەن بۆ ئەو خۆپیشاندانانەی ئیمڕۆ لە دهۆک بەڕێوە چووە…
ئێوە خەمی ڕۆڵەکانی دهۆکتان نەبێت و لەخۆتانەوە سیناریۆی شاخدار بۆ بابەتەکە دروست مەکەن دهۆک لە دەستێکی ئەمیندایە.
خۆزگەم ئەخواست جارێکیش داوای دەستوەردانی بەپەلە سەبارەت بەم پرسانە ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی عێراق و دەستەی مافی مرۆڤ بکەن:
داوایەک بۆ دەستوەردانی زۆر بەپەلە بۆ پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە ڕۆژانە ڕۆڵەکانمانی لێ شەهید دەکرێت، رسقیان لێ دەسوتێنرێت، لادێیەکانیان تەعریب دەکرێت…
داوایەکی تریش بۆ دەستوەردانی بەپەلە و گرنگ لەسەر دۆسییەکەی مامۆستا هێرش، کە ساڵی ۲٠۱۷ لەبەردەم مەڵبەندی کۆیە شەهید کرا و ئێستاش دۆسییەکەی لە دادگای فیدرالی عێراقە و یەکلانەبووەتەوە.
کامەیان زیاتر پێویستی بە دەستوەردانی بەپەلەیە؟
وڵامەکە بۆ خۆتان و ویژدانتان جێ ئەهێڵم…
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان