کاروان گەزنەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە هەموو بەڵگە و دۆسییەی (٦) ملیار یۆرۆکەم لە ڕێگەی ئیمەیلەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کرد، ئەمڕۆ سەردانی داواکاری گشتی هەرێممان کرد و هەموو بەڵگەکانم لە دوتوێیی (٤٠) دۆکیمێنت ڕادەستی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم کرد.
ئەرکی ئێمە وەکو ئەندامانی پەرلەمان بە گوێرەی پێڕەوی ناوخۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێکارە پەرلەمانییەکانە بۆ پرسە گشتییەکانی، وەکو کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و هتد، و ئەرکی دادگاکانیشە کە ڕاستی و ناڕاستی دۆسییەکان لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بکەنەوە.
داواکارم لە بەڕێزان دەستەی داواکاری گشتی کە بە خەمخۆرییەوە ئەم دۆسیەیە ئاڕاستەبکەن، کە پەیوەستە بە تەواوی خەڵکی کوردستان-ەوە. هاوکات، داوامان کردووە کە لە ئەنجامی ڕاستی و ناڕاستی دۆسیەکە و تەواوی بەڵگەکان ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەنەوە.
گوایە کە دەعوایەکیش لەسەر بەندە هەیە لەسەر هەمان بابەت، هەڵبەت لەکاتی خۆیدا قسەی جیددیمان لەسەر ئەم سکاڵایە دەبێت.