![](https://www.wazho.net/wp-content/uploads/2020/05/71852020_14832020_marzz-1024x533.jpg)
حامد حوسه‌ینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ژوری هاوبه‌شی بازرگانیی ئێران-عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا به‌ڵێنی به تاران داوه له رۆژانی داهاتودا ده‌روازه سنورییه‌كانی باشور بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی “میهر”ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری حامد حوسه‌ینی-یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی عیراق به‌ڵێنیان به هاوتا ئێرانییه‌كان داوه سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات له باشوره‌وه بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بۆ جموجوڵی بازرگانی بكرێت.
ده‌شڵێت “ده‌روازه سنورییه‌كانی بڕیاره بكرێنه‌وه بریتین له شه‌لامچه، شه‌زابا، میهران و سومه‌ر”. كردنه‌وه‌شیان ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی تونده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له ماوه‌ی رابردودا ئێرانی گرته‌وه، حكومه‌تی عیراق سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته داخست و ته‌نها له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به رێككاری ته‌ندروستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وام بو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه حامد حوسه‌ینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ژوری هاوبه‌شی بازرگانیی ئێران-عیراق ده‌ڵێت “له‌گه‌ڵ داخستنی سنور له باشور، گوشاره‌كان له‌سه‌ر سنوری باكور له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر بو، به‌جۆرێك رۆژانه نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر داخڵی كوردستانی عیراق ده‌بێت”.