ڕائول گۆنزاڵێسی ئەفسانەی پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوپاتی کردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی خێراییەکەی جارانی لەدەستداوە، بەڵام ئاستی هەر باشە و وەرزێکی باش پێشکەش دەکات.
لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی، ڕائول وتی: “ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا زیاتر لە ناو هێڵی سزادا یاریی دەکات، ئەوەش قورسە، بەڵام هێشتا توانایەکی زۆری هەیە”.
وتیشی: “ڕاستە ئێستا ڕۆناڵدۆ خێراییەکەی جارانی نەماوە، ئەوەش ئاساییە، چۆنکە تەمەنی گەورەبوە و 35 ساڵە، لەوانەیە هەندێک هێرشی ڕاستەوخۆ نەتوانێت بکات، بەڵام توانایەکی زۆری هەیە”.
ڕائول ئاماژەی بەوەشکرد، دۆن هێشتا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، لەم وەرزەشدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، هیوادارم لە چەن یاریی داهاتو ئاستی نایاب پێشکەش بكات لە پێناو ئەوەی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە نێو یاریگاكانەدا بیبینین