نه‌وتى برێنت به‌ربه‌ستى 35 دۆلارى بڕى

نرخى نه‌وتى خاو به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ و یه‌ك به‌رمیل برێنت گه‌یشته‌ سه‌روو 35 دۆلار، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى تاقیكردنه‌وه‌ى ڤاكسینێكى كارا دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه‌.
به‌پێى زانیاریه‌كان له‌بازاڕه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به‌ نه‌وتى خاوه‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه‌ و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشتوه‌ته‌ 35 دۆلار و 27 سه‌نت.
به‌پێى هه‌مان ئه‌و زانیاریانه‌، به‌رمیلێك خاوى خۆرئاواى ته‌كساس به‌ 32 دۆلار و 11 سه‌نته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێكیش له‌ 26 دۆلار و 54 سه‌نتدا جێگیره‌.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێوشوێنه‌كانى كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیه‌ له‌ جیهاندا و كه‌وتنه‌وه‌ كارى كارگه‌كانه‌، هه‌روه‌ها ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاوبوه‌ته‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڤاكسینێكى كارا دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ستیپێكردوه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .