ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێم رێگرییكردووه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی سلێمانی داتا و زانیاریی تایبه‌ت به داهاتی پارێزگای سلێمانی بده‌ن به لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی لامه‌ركه‌زی.
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به لامه‌ركه‌زی، كه له فراكسیۆنی یه‌كێتییه، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی “نیو كاژێر”ی رادیۆی نه‌وا، رایگه‌یاند، تا ئێستا وه‌كو لیژنه‌كه زیاتر له حه‌وت كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و به‌شی پێویستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پارێزگاكه، یه‌ك به‌رپرسی ناوخۆیی و یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر نه‌بووه له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زی نه‌بێت و به‌ده‌ست قۆرخكاریی ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ناڵێنن.
رێكه‌وت زه‌كی ئاشكراشیكرد، دوایین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كانی سلێمانی بووه بۆ وه‌رگرتنی داتا له‌باره‌ی داهاتی پارێزگاكه، به‌ڵام ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی هه‌رێم رێگرییكردووه له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه بێنه به‌رده‌م لیژنه‌كه، دوای چه‌ند هه‌وڵێك و سێ جار گۆڕینی ڕا، دواجار رازیبووه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌كان بێنه به‌رده‌م لیژنه‌كه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هیچ داتایه‌كی تایبه‌ت به داهاتی سلێمانی نه‌ده‌ن به لیژنه‌كه‌ی لامه‌ركه‌زی.
به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زیری دارایی به هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نابینێت و وتی، چونكه ئه‌ندامانی گۆڕانیش له لیژنه‌كه په‌رۆشن بۆ پرۆسه‌كه و ئه‌وانیش نیگه‌ران بوون له مامه‌ڵه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی.