ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له سلێمانی روو له هه‌ڵكشانه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت “سه‌رچاوه‌ی توشبوانی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له سلێمانی نادیاره”.
دكتۆر هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی “شه‌قام”ی رادیۆ نه‌وادا وتی “گه‌ڕی دووه‌می كۆرۆنا له سلێمانی، ئه‌رك و باری سه‌رشانی ئێمه‌ی قورسكردوه، پێشتر كه توشبوان تۆمارده‌كران، سه‌رچاوه‌كانیان دیار بو، خۆمان پشكنینمان بۆ بهركهوتهكان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا سه‌رچاوه‌ی توشبوان نادیاره، چونكه توشبو خۆی نیشانه‌كانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و دێت بۆ پشكنین و نازانین له كێوه توشبوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆری توشبو له ناو سلێمانی-دا هه‌بێت”.
ده‌رباره‌ی په‌یامیان بۆ هاووڵاتیان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی “ده‌بێت هاووڵاتیان به‌رده‌وام رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆپارێزی و تاكپارێزی چڕتربكه‌نه‌وه، ئه‌ركی ئێمه‌یه له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه رێنمایی بده‌ینه خه‌ڵك”.