نوێترین هەواڵ

پــارتی لــەچــوارچــێــوەی دوو بــاڵــدا

 بژار حەکیم

جاران یەکێتی لە دۆخێکی قورس دابوو، بەھۆی کێشە ناوخۆیی و باڵباڵێنەوە، بەڵام یەکێتی توانی خۆی لەم دۆخەدا دەرباز بکات و کۆنگرەی ئەنجامدا و کۆتایی بەکێشە کەڵەکەبووەکانی ھێناو ئۆرگانەکانی لەسەرەوە بۆ خوارەوە قایم و پووخت کرد.

بەڵام دۆخی نێوخۆیی ئێستای پارتی، رێک وێنەی جارانی یەکێتی پێش کۆنگرەیە، پارتی کەوتووەتە دۆخێکی خراپ و نازانێ چۆن ھەنگاو دەنێ، پارتی بەسەر دوو باڵدا دابەش بووە، ئەم دوو باڵە کار لەسەر بێھێزکردنی پێگەی یەکدی دەکەن و لە بەرژەوەندییەکانی یەکدیش دەدەن.

جاران یەکێتی نەیدەتوانی بە ئاسانی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی رێکبخات، ئێستا پارتی لە ھەمان دۆخدایە، پێشتر بەرپرسانی یەکێتی بەپێی بەرژەوەندی باڵەکانیان بۆ میدیاکانی دەرەوەی یەکێتی لێدوانیان دەدا، ئێستا بەرپرسانی پارتی ھەمان شت دەکەن.

ئێستا یەکێتی یەک تیم و یەکدەنگە، ئۆرگانەکانی بەشێوەیەک رێکخستووەتەوە کە ئاراستەکردنیان زۆر ئاسان بووە، سەرۆکایەتیی یەکێتی لە مەوقیعێکی بەھێزی بڕیاردان دایە، سیاسەتێکی ڕوونی بۆ ھەرێمی کوردستان بەرجەستە دەکات و گەڕاوەتەوە پێگەی بنەڕەتی و ئەم ئامانجانەی لەسەری دروست بووە.

جاران پارتی کێشەی ھەبوو، نەیاندەزانی لەگەڵ کێ لەنێو یەکێتیدا دانشین و کۆببنەوە، رۆژگار خێراھات و ھەمووی پێچەوانە کردەوە، ئێستا یەکێتی نازانێ لەگەڵ کام باڵەی پارتی دانیشێ و لەگەڵ کێ کۆببێتەوە، باڵێک ھەوڵی کۆبوونەوە دەدات لەگەڵ یەکێتی و باڵەکەی دیکە ریسەکەیان لێدەکەنەوە بە خوری.

ئیستا شەڕی باڵەکانی پارتی لەنێو ئۆرگانەکاندا نەماوەو ھاتوووتە نێو میدیاو سەرشاشەکان، جاران کادیرانی یەکێتی دەیانگووت: ئەگەر یەکێتی چەند باڵێکی ھەبێ دواجار یەک دەنووکی ھەیە، ئەی کادیرانی پارتی بۆ دۆخی خۆیان چیدەڵێن و چۆن لە وەسفی دوو باڵدا چ چەمک و تەعبیرێک دروست دەکەن؟

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .