سەبارەت بە پڕۆژەیەک کە گوایە ئومێد خۆشناو ئامادەی کردووە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و بڕینی دەرەماڵە ، ناوبراو لە پەیجی فەرمی خۆی فەیسووک ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
لای جه‌ماعه‌تی ئیڕهابی فیکری به‌هیچ جۆرێک ئه‌خلاق نه‌ماوه!.
ئاخر ئه‌وانێک خاکفرۆشتن لایان له‌ئاو خواردنه‌وه ئاسانتربێ، ئاخر ئه‌وانێک کوشتن و ته‌سلیمکردنی شۆڕشگیڕان، چاخواردنه‌وه‌یه‌ک بێ، ئه‌خلاق و مۆڕاڵ چی ده‌کات لای ئه‌وان؟.
به‌پێی زانیاری دروست ملیۆنان دۆلاری دزراوی قوتی ئه‌و خه‌ڵکه‌و دزین و فرۆشتنی نه‌وتی قاچاغ و به‌رتیلی هێنانی خواردنی ماوه به‌سه‌رچووی ده‌روازه سنوریه‌کانیان، ته‌رخان کردوه بۆ سه‌دان په‌یج و سایت و میدیا‌و سۆشیال میدیا، تاوه‌کو کاره خۆفرۆشیه‌کانی خۆیان پێه‌وه بزربکه‌ن و ڕووی دزێوی خۆیان پێ جوان بکه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ په‌لاماردانی خه‌ڵکیترو درۆ هه‌ڵبه‌ستن و ناشرینکردنی خه‌ڵک، ئه‌وده‌زگایانه‌یان به پاره‌ی دزی دروستکردوه.
بۆیه من چۆن خۆم ده‌ناسم ئاواش ده‌زانم چه‌ند ڕقتان له‌منه، که‌وایه ئه‌گه‌ر پیاون و غیره‌تان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی دنه‌شتان ده‌ده‌ن و پیاون، ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌تان له‌پێشه بفه‌رموون تۆماری ده‌نگی من بڵاو بکه‌نه‌وه که‌ئه‌و قسه‌یه‌م کردبێ، سۆزبێت ئه‌وکات من داوای لێبورن بکه‌م و له‌هه‌موو کارێک ده‌ست له‌کاربکێشمه‌وه‌و ئه‌وکات ئێوه براوه دبن.
به‌ڵام دڵنیام نه‌ئێوه ئه‌و غیره‌ته‌تان هه‌یه نه ئه‌وانه‌ی به‌پاره‌ی دزی ئێوه به خێو ده‌که‌ن ئه‌و غیره‌ته‌یان هه‌یه، بۆیه ئێوه له‌درۆکردن و دزی و خۆفرۆشی و ناپاکی به‌رده‌وام بن و ئێمه‌ش له کاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین، خودای باڵاده‌ست شاهیدی ڕاستیه‌کان ده‌بێ و خه‌ڵکی کوردستانیش ئێمه‌و ئێوه‌ده‌ناسێ….
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پ،د، ک