له‌ به‌رازیل توشبوانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك زیاد ده‌بن و له‌ پله‌ی دووه‌می نزیكده‌بنه‌وه‌

ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ به‌رازیل به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رزده‌بێته‌وه‌ و نزیكه‌ له‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می وڵاتانی جیهان له‌رووی توشبونه‌وه‌ له‌ روسیا بگرێت.
به‌پێی داتا فه‌رمییه‌كانی لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌رازیل، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ به‌رزبوه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 332 هه‌زار كه‌س، كه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون، به‌وه‌ش نزیكه‌ له‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می له‌ روسیا بگرێت له‌ رووی توشبون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ به‌رازیل گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س و له‌و رووه‌وه‌ له‌ پله‌ی شه‌شه‌می وڵاتانی جیهاندایه‌.
له‌كاتێكدا له‌ 24 كاتژمێری رابردودا له‌ روسیا 9 هه‌زار و 434 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ژماره‌ی توشبوان بۆ 335 هه‌زار و 882 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌ و هه‌ر له‌ پله‌ی دووه‌می وڵاتانی جیهاندایه‌ له‌ رووی توشبونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ روی گیانله‌ده‌ستدانه‌وه‌ دۆخی روسیا باشتره‌ و تائێستا ته‌نها 3 هه‌زار و 388 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، كه‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ی توشبوان رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌.
له‌ به‌رازیل له‌ 13%ی ئه‌وانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام له‌ روسیا نزیكه‌ی 1%ی توشبوان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .