ده‌قی په‌یامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان و عێراق به گشتی و موسڵمانانی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م. پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاووڵاتیان زه‌حمه‌ت و شه‌ونخونیی زۆریان بینیوه.
به‌داخه‌وه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانه سیاسییه‌كانی عێراق و دۆخی خه‌راپی ئابووریی ناوخۆیی و جیهانی، هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ناهه‌موار و هه‌ستیار و له‌به‌رده‌م ته‌حه‌ددیاتی تازه‌دایه. جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییات و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره له ئاست به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا بن و ڕێگه‌ی ته‌بایی و برایه‌تی و یه‌كڕیزی بگرنه به‌ر. داوا له گشت لایه‌ك ده‌كه‌م له‌بری یه‌كترشكاندن و دروستكردنی گرژی و ناكۆكیی زیاتر، پێكه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خه‌ڵك و نه‌هێشتنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌لی كوردستان هاوكاری یه‌كتر بن. ئه‌وه چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكی كوردستانه له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌رچی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانیش هه‌بووه له سایه‌ی یه‌كڕیزی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی لایه‌نه‌كان هاتووه‌ته كایه‌وه. له‌وه‌یش دڵنیام كه گه‌لی كوردستان پشت به خودای گه‌وره به سه‌ربه‌رزییه‌وه ناخۆشی و قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.
له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌خوازم و ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازم خودای گه‌وره ڕۆژوو و عیباده‌تی هه‌موو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه كۆتایهاتنی تیرۆر و نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاشتی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
مسعود بارزانی
30ـی ڕه‌مه‌زانی 1441ـی كۆچی
23ـی 5ـی 2020ـی زایینی