وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌داته‌وه، كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كردبوو، ده‌ڵێت، “به ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌تان رازین”.
رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عێراق نوسراوێكی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه چه‌ند خاڵێكی له‌خۆگرتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌وانه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بڕی 400 ملیار دیناری مانگی نیسان بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كات، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به گفتوگۆی چڕ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی كۆتایی له‌نێوان هه‌ردوولا، كه له 30 رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت له رۆژی خه‌رجكردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق راشیگه‌یاندووه، دیوانی چاوێریی دارایی فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتی (گومرگ و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان) هه‌ژمار ده‌كه‌ن و وردبینیی تێدا ده‌كه‌ن.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاه‌رتی دارایی عیراقدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوێك، كه واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی پێوه‌یه، وه‌ڵامی وه‌زیری داریی عێراقی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازییه به ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌تان”.