جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت “هێزه كوردى و سوننیه‌كان رێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له هه‌وڵه‌كان بۆ خستنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانى فه‌تحیش گرنگى به‌و داواكاریانه نادات، كه بۆ خستنیان به‌رزبونه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى “دواى هه‌وڵى ئیئتیلافى سائرون بۆ چاوخشاندنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌ماندا، رێككه‌وتنێكى سیاسى له‌نێوان هێزه سوننى و كورده‌كاندا كراوه بۆ رێگه‌گرتن له گۆڕینى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، هێزه كوردى و سوننیه‌كان 90 په‌رله‌مانتاریان هه‌یه و ده‌نگى دیكه‌ش ده‌چێته پاڵیان له‌پێناو رێگه‌گرتن له هه‌ر جوڵه‌یه‌كى سیاسى بۆ گۆڕینى به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبوسى.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هاوپه‌یمانى فه‌تحیش گرنگى به‌و داواكاریانه نادات، كه سه‌ریانهه‌ڵداوه بۆ گۆڕینى ئه‌و دوو سه‌رۆكایه‌تییه، چونكه نایه‌وێت له‌مكاته‌ی قه‌یرانى ئابورى و سیاسى و ئه‌منییه‌ی وڵات‌دا، كێشه‌یه‌كى سیاسى نوێ دروستببێت.