وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم توشبونی شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه پێنجیان له پارێزگای هه‌ولێر و یه‌كێكیان له پارێزگای دهۆكه، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێم 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند، له ئێستادا 94 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.
له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایكردووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و 31 پشكنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ره‌نجام 6 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون، كه چوار توشبویان دانیشتوی ناحیه‌ی عه‌نكاوه و یه‌كێكیشیان دانیشتوی شاری هه‌ولێره، توشبویه‌كیش دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی پارێزگای دهۆكه، سێ توشبو به‌ركه‌وته‌ی توشبوی پێشون و سێ توشبوی دیكه‌ش نیشانه‌ی په‌تاكه‌یان هه‌یه.
به‌وه‌ش كۆی گشتیی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 502 كه‌س، له‌نێویاندا 5 مردن هه‌یه و 403 نه‌خۆشیش چاكبونه‌ته‌وه، له ئێستادا 94 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.